خوای گەورە بۆ زۆر مەبەست لەكتێبە پیرۆزەكەی ناوی چەندین جۆرە میوەجات و رووەكی بردووە، ئەوەش بۆئەوەیە بەبیری مرۆڤەكاندا بهێنێت كەئەوەی لەو دونیایە پێشكەشی كردوون نمونەیەكی بچووكە بۆ ئەوەی پێشكەشی بەندە بڕوادارەكانی بكات لەرۆژی دواییدا.
یەكێك لەو میوەجاتانەی كەخوای گەورە باسی كردووە لەقورئانی پیرۆز (هەنار) ە، كەبەشێوەیەكی گشتی سێ جار لەقورئاندا باسی لێوەكراوە ئەویش لەسوورەتەكانی (ئەنعام ئایەتەكانی (99 - 141) لەگەڵ ، رەحمان (68).
داری هەنار دارێكی خوارسكە بەزۆری لەخۆرئاوای كیشوەری ئاسیاو خۆرئاوای هیندستان دەڕوێت و بەرزییەكەی چوار مەتر تاكو نزیكەی شەش مەتر دەبێت.. (هەنار) بەشێوەیەكی گشتی لەپزیشكی میللیدا پلەو پایەیەكی دیاریكراوی هەیە جاران و ئێستاش بۆ زۆر نەخۆشی سوودی لێوەردەگیرێت ...
هەناری شیرین بۆ ئازارەكانی گەددەو گورچیلەو سنگ و سكچوون سوودی هەیە.
هەناری ترش بۆ هەوكردنی گەددەو رشانەوە رادەگرێت.. ئەگەر دەنكە هەنار بكوترێت و بكرێت بەسەر بریندا ساڕێژی دەكات، خۆ ئەگەر بسوتێندرێت و كارەكەی پێبكرێت ئەوە باشترە.
http://www.bextewery.net