مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ خانمه گۆرانیبێژ و موزیكزانی په‌روین به‌همه‌نی، موزیكی كاری ئێلی قه‌شقایی له فیستیڤاڵی موزیكی كار ده‌گێڕێته‌وه كه له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ریی له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، گۆرانیبێژ و موزیكزان خاتوو په‌روین به‌همه‌نی سه‌رپه‌رشتیاری گروپی موزیكی حه‌وا، رۆژی چوارشه‌ممه 13 ئوكتۆبه‌ر(۲۸ مهر۸۹)، موزیكی كاری ئێلی قه‌شقایی له فیستیڤاڵی موزیكی كار پێشكه‌ش ده‌كات كه ئه‌م فیستیڤاڵه له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ریی له تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م به‌رنامه‌یه‌دا هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار "ساری خان ئێلی حه‌سه‌ن به‌یگی" له ئێلی قهشقاییهوه بانگهێشت كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له موزیكی خه‌ڵكانی ناوچه‌ی قه‌شقایی پێشكه‌ش بكات كه زیاتر هاوڕێیه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئامێری نه‌ی. له‌م كۆنسێرته‌دا هوما به‌همه‌نی، ره‌یحان ره‌یحانی و كاوه ئابخیز وه‌كوو هاوخوانی په‌روین به‌همه‌نی هاوڕێیه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌نگ و مه‌قامه‌كان له موزیكی كاردا ده‌ورێكی به‌رچاویان هه‌یه. ئه‌و كۆنسێرته پێكهاتووه له 5 به‌شی تایبه‌ت و جۆراوجۆر كه بریتییه له موزیكی مه‌شكه‌ژاندن، گاڕان له‌وه‌ڕاندن، ته‌ون چنین، برینج كوتانه‌وه، دههای مههای و رێوڕه‌سمی دۆعای باران. له پێشكه‌شكردنی رێوڕه‌سمی دۆعای باران گروپێكی شانۆیی به موزیكه‌وه له‌و كۆنسێرته‌دا به‌شدارن و بڕیار وایه به باشترین شێوه ئه‌و رێوڕه‌سمه به‌ڕێوه‌ببه‌ن. له‌م فیستیڤاڵه‌دا كه له لایه‌ن حه‌وزه‌ی هونه‌ری ئێران ساز ده‌كرێت، هاتن بۆ سه‌رجه‌م
هۆگران، خاوهنڕایان و هونه‌رمه‌ندانه و تیایدا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی سه‌باره‌ت به جۆره‌كانی موزیكی كار دێنه ئاخاوتن